لەبارەی ئاردەوە وەزارەتی بازرگانی روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی بازرگانی، بڕی گەنمی پێویست بۆ دابینكردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان دابیندەكات و دەڵێت، بەشی دوو مانگ بەردەستە.

كەشتییەك گەنمی ئەمریكی گەیشتووەتە عێراق بە مەبەستی كردنی بە ئارد و وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایكرد، دوو كەشتیی دیكەی گەنم لە رۆژانی داهاتوودا دەگەن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، 100 هەزار تۆن گەنمی ئەمریكی گەیشتووە بە كۆگاكان و دوو كەشتی دیكە گەنم لە رۆژانی داهاتوودا دەگەن و لەگەڵ گەنمی ناوخۆدا تێكەڵدەكرێن بۆ دروستكردنی بەشەئاردی مانگانەی هاوڵاتییان.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، دوو ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی خۆماڵی لە جوتیاران كڕدراون و بە تێكەڵكردنیان لەگەڵ گەنمی ئەمریكیدا بە رێژەی 50 بە 50 ئاردیان پێدابیندەكرێت و ئاشكرایكرد، مانگانە عێراق پێویستی بە 460 هەزار تۆن گەنمە بۆ دابینكردنی ئارد بۆ هاوڵاتییان و ئێستا بەشی دوو مانگ گەنم بەردەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان لەلایەن دادگاوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد. پێشتر عەلی فەیسەل، ئەمینداری…
Total
0
Share