ئاوی سلێمانی: ئێستا هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی ئاودا نییە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند،” ئێستا هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی ئاودا نییە”. داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێستا هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی ئاودا نییە و بەپێی کاتەکانی پێشووتر ئاو بەسەر گەڕەکەکانی سلێمانیدا دابەشدەکرێت”.

وتیشی، “لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی هاوین هاوڵاتییان زیاتر پێویستیان بە ئاوە و ئێمەش پلانمان بۆ ئەوە داناوە و ناهێڵین لە دابەشکردنی ئاودا هیچ گرفتێک دروست ببێت”.

ئامانج جەلال باسی لەوەشکرد، “دەبێت هاوڵاتییان هاوکارمان بن و بەفیڕۆدانی ئاو کەمبکەنەوە، چونکە ئەمساڵ بڕی بارانبارین کەمبووە بەجۆرێکە کە نیوەی ساڵی رابردوو باران نەباریوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕێكخراو و ‏ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ له‌…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژانی جەژن 24 کاتژمێر هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، رۆژانی جەژن هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن، ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان…
Total
0
Share