کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی پێنجشەممەوە، کەشناسی پێشبینیدەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، لە هەندێک کات و ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمییش بە (1-3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای گەرمیانەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share