توانا ئەمین: 15 کۆنتێنەری کەمپینی هاوخەمتانین چاوەڕێی دەربازبوون لە سنوورن

توانا ئەمین ئەندامی لیژنەی باڵای کەمپینی هاوخەمتانین رایگەیاند، دوای جیاکردنەوە و پاکێجکردن، زیاتر لە 15 کۆنتێنەری گەورەی کۆمەک و هاوکارییەکان بارکراوە و چاوەڕوانی رێکارە یاساییەکانی مەنەفێست و نووسراوی رێگەپێدانن بۆ دەربازبوون لە سنوورن.

توانا ئەمین ئەندامی لیژنەی باڵای کەمپینی هاوخەمتانین رایگەیاند، ” خۆراک و شتومەک و کەلوپەلی گەیشتوو بە کەمپینی هاوخەمتانین هێجگار زۆرە، لە ئێستادا تەنها وەجبەی یەکەم، دوای جیاکردنەوە و پاکێجکردن، زیاتر لە 15 کۆنتێنەری گەورە بارکراوە و چاوەڕوانی رێکارە یاساییەکانی مەنەفێست و نووسراوی رێگەپێدان بۆ دەربازبوون لە سنوورن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” دوێنێ کۆمەکەکانی زانکۆی راپەڕین و ئەمڕۆ هاوکارییەکانی خەڵکی گەرمیان و هەڵەبجە گەیشتن و بریارە سبەینێ دوا کۆمەکی خەڵکی چەمچەماڵیش بگات، ئەمەش هەم کەمپینەکەی گەورەتر و دەوڵەمەندتر کردووە، هەم ئەرکی سەختترکردووە، کە بریتییە لە دووبارە داگرتنەوەی بارەکان و چێککردن و جیاکردنەوە و پاکێجکردن و رێکخستنی ئەو کەلوپەلانەی کە رێپێدراوە لە ئوتومبێلێکدا باربکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان نەكراوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share