فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى: گەشتەکانمان فراوان دەکەین

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی فراوانکردنی گەشتەکانیان، هێڵى ئاسمانیى گڵۆباڵ ئەڤیەیشن، گەشتە ئاسمانییەکانى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى دەستپێکرد.

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى ئاشکرایکرد، کۆمپانیای گڵۆباڵ ئەڤیەیشن، وەک هێڵێکی نوێی ئاسمانی، یەکەمین گەشتى ئاسمانیى راستەوخۆى لەنێوان فڕۆکەخانەى مەدینە لە سعودیە بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى و بە پێچەوانەوە، ئەنجامدا.

هێڵى ئاسمانیى گڵۆباڵ ئەڤیەیشن، کۆمپانیایەکى عێراقییە و لە شارى بەغداد لەسەر بنەما و ستانداردە جیهانییەکان لەڕێگەى خاوەندارێتی فڕۆکەى جۆرى ئێرباس، گەشتەکانى بۆ زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان ئەنجامدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share