قوباد تاڵەبانی: بۆ مووچە چاوەڕوانی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “بۆ مووچە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوانی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین”.

لەبارەی یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد قوباد تاڵەبانی وتی، “ئاساییە لەناو هەرێمی کوردستان بۆچوونی جیاوازمان هەبێت، بەڵام دەبێت لەسەر پرسە گرنگ و نیشتمانییەکان لە بەغداد لەپێناو هەرێمی کوردستان یەک ئاراستەبین”.

وتەکانی قوباد تاڵەبانی، لەمیانەی بەشداریکردنیدا بوو لە پێشانگای گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەراست “مێتێکس”، کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە، بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن. سەروەر عەلی، سەرۆکی…
Total
0
Share