هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێرێک برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار- رزگاری دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار رزگاری دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا و تۆیۆتا کامری کە هەردووکیان بەئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتوون لەنزیک بەنزینخانەی هاوچەرخ پێکیاندادا.

دەشڵێت، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکامری برینداربوو، زیانی ماددیش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوت، بریندارەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمی هاتوچۆ بۆ گەیشتن بە هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share