زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی شەوی رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە ناحیەی چەمانکێ باریوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە شەوی رابردووەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی چەمانکێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی بووە بە 40 ملیم، كەمترینیش لە هەولێر بووە بە 0.1 ملیم.

بڕی باران لە ناوچەكانی دیكەش بەمجۆرەیە، (سلێمانی 5.7، دهۆک 11.8، کەرکوک 0.8، هەڵەبجە 12.3، سەیدسادق 32.3، بەرزنجە 36.2، رانیە 12.8، کفری 17.5، کەلار 5.2 و مێرگەسور 17 ملیم).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان رادەگەیەندرێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدەدات. لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی…
Total
0
Share