تەندروستیی کەرکوک: 207 کەس بەهۆی خۆڵبارین رەوانەی نەخۆشخانە کران

لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا 207 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.

سامان یابە، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “خۆڵبارین هۆکاربووە بۆ ئەوەی 207 کەس لە سنووری کەرکوک دۆخی تەندروستییان تێکبچێت و رەوانەی نەخۆشخانە بکرێن کە بەشێکیان نەخۆشیی رەبۆیان لەگەڵدایە و تەمەنیشیان هەڵکشاوە”.

چەند رۆژێکە خۆڵبارینێکی چڕ سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکان حاڵەتی تەنگەنەفەسیی هاوڵاتییان تۆمارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share