قوباد تاڵەبانی: هەواڵی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر هەموومانی دڵگران و تازیەبار کرد

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەواڵی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەمپارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی هەموومانی دڵگران و تازیەبار کرد.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، پێش دوو مانگ بە دڵێکی پڕ لە هیوا و سیمایەکی سەرڕێژ لە گەشبینییەوە دەیڕوانییە پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی گەلی کورد لە تورکیا و ناوچەکەدا. بە داخەوە مەرگ مەودای بەو دڵە پڕ هیوایە نەدا تا ئەو داهاتووە پرشنگدارەی پێکەوەژیان کە تەمەنێک لەپێناویدا خەباتی کردبوو، بە چاوی خۆی ببینێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش دوو مانگ بە دڵێکی پڕ لە هیوا و سیمایەکی سەرڕێژ لە گەشبینییەوە دەیڕوانییە پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی گەلی کورد لە تورکیا و ناوچەکەدا. بە داخەوە مەرگ مەودای بەو دڵە پڕ هیوایە نەدا تا ئەو داهاتووە پرشنگدارەی پێکەوەژیان کە تەمەنێک لەپێناویدا خەباتی کردبوو، بە چاوی خۆی ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 7 تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی و ھەڵەبجە راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، لە دوو چالاكیدا حەوت تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد، كە دووان لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان ھەبووە.…
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت بەشێکی زۆری…
Total
0
Share