بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان و بەردەوامی هاریکارییەکانی نێوان هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان.

هاوکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی بۆ هاوکارییە سەربازییەکانی هۆڵندا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق خستەڕوو و رایگەیاند، “هێشتا مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش ماون و هیوادارم لە پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن”.

هەروەها، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی دیکەشی لە خۆگرتبوو، لەوانە: باسکردن لە دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڕیاردرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە هاوبەشيی لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی لیژنەكانی پشكنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستبەكارببنەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share