عەبدولستار مەجید: ئەگەر کۆنگرە بڕیاری شکاندنی بایکۆتی پەرلەمان بدات سەرکردایەتی پابەنددەبێت

لۆگۆی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، رایگەیاند، “ئەگەر کۆنگرە بڕیاری شکاندنی بایکۆتی پەرلەمان بدات سەرکردایەتی پابەنددەبێت”.

عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، “ئەگەر زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە داوای بابەتێکیان کرد بۆ تاوتوێکردن بڕیاری لێدەدرێت و کۆنگرە دەتوانێت سەرکردایەتیی کۆمەڵ پابەند بکات”.

باسی لەوەشکرد، “ئەگەر کۆنگرە بڕیاری شکاندنی بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان بدات سەرکردایەتیی کۆمەڵ پێوەی پابەنددەبێت، چونکە کۆنگرە بەرزترین دەسەڵاتی هەیە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share