شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرما بەڕێژەی 6 پلە نزمدەبێتەوە و خۆڵیش دەبارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بارستەهەوای نیمچە فێنک – بارستە هەوای ساردی لاواز ڕووی کردووەتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، چەقی هەستپێکراوی ئەم بارستە نوێیە سبەینێ دووشەممەیە و پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕێژەی 6 پله نزمدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینیی نەخشەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خۆڵ دەبارێت .