فراکسیۆنی یەکێتی: لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند،” لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت”.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆ تەوتین کردنی مووچە لەڕێگای بانکە فیدراڵییەکان کە بڕیاری دادگای فیدراڵییە و داواکاریی مانگرتووانی سلێمانییە لەسەری سوورین و داوامان کردووە لیژنەیەکی بەپەلە لە ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران دیاریبکرێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان و شکاندنی مانگرتنەکەیان”.

وتیشی، “دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە و کۆدەنگیی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کارێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بوو تاوەکو بتوانرێت لەو رێگایەوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکگرتوو بۆ محەمەد حاجی مەحمود: تۆمەت و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆمەتی خستووەتە پاڵیان…
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share