سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: غاز بە بۆری دەگەیەندرێت بە هەموو ماڵێك

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ڕێگەی بۆرییەوە غاز دەگەیەندرێت بە هەموو ماڵەكانی هەرێمی كوردستان.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشكرایكرد، مۆڵەتی پڕۆژەی گەیاندنی غاز بۆ ماڵان دراوە، ئەویش بە دوو قۆناغ دەبێت، قۆناغی یەكەم دروستكردنی عەمبارەكانی غازە، دواتر دیاریكردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە دەتوانن ئەم پرۆسەیە بگەیەننە ماڵان و پڕۆژەكە قۆناغی باشی بڕیوە.

بە پێی وتەی محەمەد شوکری، ئەم پڕۆژەیە هاوڵاتییان لێی سوودمەند دەبن و غازیان بە ئاسان و نرخێكی باش پێدەگات، لە هەمان كاتیشدا بازرگانان ناتوانن دەستكاریی پرۆسەكە بكەن، بەڵكو حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی سەرپەرشتیدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەكەی داعش هیچ زیانێكی بە پێشمەرگە نەگەیاندووە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی 2ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوە له‌ سنووری میحوه‌ری پردێ-دوبز، بەڵام…
Total
0
Share