سوریا.. نیوەی منداڵان لە خوێندن بێبەشن

كاریگەرییەكانی جەنگ لەسەر خوێندنگایەك لە ئیدلب

ڕێكخراوی یونسێف ڕایدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە نیوەی منداڵان لە سوریا لە خوێندن بێبەشن و دەشڵێت، “لەكاتێكدا جەنگ بەردەوامە، خوێندن وەك منارەی هیوا سەبارەت بە ملیۆنان منداڵ دەمێنێتەوە”.

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، زیاتر لە نیوەی منداڵان لە سوریا تائێستا بێبەشن لە خوێندن پاش تێپەڕبوونی نزیكەی 10 ساڵ بەسەر دەستپێكی ناڕەزایەتییە میلییەكان لەو وڵاتە.

ڕێكخراوەكە دەشڵێت، منداڵانی سوریا باجی ئەو قەیرانە درێژەپێدەدەن كە پەڵەیەكی ڕەش جێدەهێڵێت، لە ساڵیادی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر دەستپێكردنیدا.

بەپێی بەیاننامەكە لە سوریا زیاتر لە 2.4 ملیۆن منداڵ هەن كە پەیوەندییان بە خوێندنگاكانەوە نەكردووەتەوە و، لەنێونیاندا نزیكەی 40%یان لە كچانن، پێشبینیش دەكرێت ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2020دا بەهۆی كاریگەرییەكانی پەتای كۆڤید-19 زیادیكردبێت.

یونسێف ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستمی پەروەردە لە سوریا بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنێت، وەك كورتهێنان لە پارەداركردن و، هەڵوەشاندنەوە و بێتوانایی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئارام و دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ ملیۆنان منداڵ.

پەتای كۆرۆناش بووەتە هۆی كەلەكەبوونی پەككەوتنی خوێندن لە سوریا و، یەك لەسەر سێی قوتابخانەكانی سوریا گونجاو نین بۆ بەكارهێنان بەهۆی ئەوەی ڕوبەڕووی ڕوخان یان زیان پێگەیشتن بونەتەوە یاخود بۆ ئامانجی سەربازی بەكاردەهێنرێن، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە دەیڵێت،

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو خوێندكارانەی توانای پەیوەندیكردنەوە بە خوێندنگاكانیان هەیە، زۆرجار لە پۆلی خوێندنی پڕ خوێندكار، یان لەو بینایانەدان كە ئاستی پێویستی ئاو و ئاودەست و كارەبا و گەرمكەرەوە و ساردكەرەوەیان تیادانییە.

دوپاتیشیدەكاتەوە، “لەكاتێكدا جەنگ بەردەوامە، خوێندن وەك منارەی هیوا سەبارەت بە ملیۆنان منداڵ دەمێنێتەوە، ئەوە مافێكە پێویستە چاكسازی و سووربوونی لەسەر نیشان بدرێت”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: لە مانگی ڕابردوودا 19 کەس خۆیان کوشتووە

بابەتی دواتر

یەكێكیان ژنە.. چوار گەنج بە تۆمەتی بەكارهێنانی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕه‌كه‌ى قه‌زافی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌‏

سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سه‌رۆكى پێشووى لیبیا، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ‏له‌ كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌. ‏ به‌پیی…
Total
0
Share