تەقینەوەیەک دیمەشقی هەژاند

ئەمڕۆ تەقینەوەیەک دیمەشقی پایتەختی سوریای هەژاند و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی سەیدە زەینەب لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا لانی کەم کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار دیکەش برینداربوون.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمین تەقینەوەیە ئەو ناوچەیەی سوریا بهەژێنێت کە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.…
Total
0
Share