چوار کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا

چوار کۆچبەری نایاسایی لە کاتی هەوڵدانیان بۆ بڕینی سنووری تورکیا – یۆنان لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا.

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، “دوێنێ یەکشەممە لە پارێزگای ئەدیرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا چوار کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکی کەپسدا دۆزراونەتەوە، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببڕن بەرەو یۆنان و دوای ئەوەی کە تیمە پزیشکییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە کۆچبەرەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوو لە کۆچبەرەکان لەناو بارهەڵگرەکەدا گیانیان لەدەستدابوو و دووانەکەی دیکەش دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو چوار کۆچبەرە بەبێ ئاگاداری شۆفێرەکە چوونەتە ناو بارهەڵگرەکەوە  وبێ جووڵە ماونەتەوە لەناو بارهەڵگرەکەدا، تا ئێستا ناسنامەیان دیار نییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
Total
0
Share