وەزارەتی كارەبا: پڕۆژەی رووناكی لە هەولێر و سلێمانی بەرفراوان دەبێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، كارەبای 24 كاتژمێری بۆ 12 گەڕەكی دیكەی شاری هەولێر و دوو گەڕەكی شاری سلێمانی دابیندەكرێت كە گەڕەكەكانی هەولێر بریتین لە شۆڕش، كانی، نووسەران، كوێستان، كۆماری، رووناكی، پزیشكان، مەنتكاوە، ئازار، زانكۆ، حەمرین و شارەوانی و گەڕەكەكانی سلێمانیش بریتین لە هەواری تازە و بەشێكی تووی مەلیك”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند گەڕەكی دیكەی هەولێر، سلێمانی و دهۆك سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناكی و كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكرا و بەمزووانەش دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە.

وەزارەتەكە دەشڵێت، “پڕۆژەی ڕووناكی بەردەوامە لە فراوانبوون و تائێستا لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان نزیكەی 600 هەزار هاوڵاتی كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە و نزیكەی 750 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییان لەبارەی غاز و پاراستنی ژیانیان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی سیستمی غازەوە ئاگاداردەكاتەوە. لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری بۆ…
Total
0
Share