وەزارەتى ناوخۆ دوو توێژ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى دەبەخشێت.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ئاسانکردنى رێوشوێنەکان بڕیاردرا منداڵانى تازە لەدایکبوو لەکاتى دەرهێنانى تۆمارى لەدایکبوون “بیان الولادە” و گەورە ساڵانى سەروو تەمەن 65 ساڵ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنیی پێشوەختە بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى ببەخشرێن.
دەشڵێت، بۆ ئەو کەسانە دەتوانرێت راستەوخۆ روو لە فەرمانگەکانى تایبەتمەند لە سەرتاسەرى وڵات بکرێت.
بڕیارى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنى لە ئەمساڵدا تایبەت بە دەرهێنان و نوێکردنەوەى کارى نیشتمانى، کە جێگرەوەى ناسنامەى بارى کەسێتى و رەگەزنامەیە، دەرچوو.