بەهۆی كێشەی كەم ئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گردبوونەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمشەو بەهۆی كێشەی كەم ئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی سەركارێزی هەولێر لە شەقامی مەخموور گردبوونەوە و داوایان كرد كێشەكەیان چارەسەربكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، خەڵكی ئەو گەڕەكە باسیان لەوە كردووە ماوەی 20 رۆژە بێ ئاون.