وەزارەتی پلاندانانی عێراق: تا سێ ساڵی دیکە 79 تریلیۆن دینار داهاتی نانەوتی کۆدەکەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی پلانی ساڵی 2024-2028، لەگەڵ دابەزینی داهاتی نەوت، 79 ترلیۆن دینار لە داهاتی نانەوتی کۆدەکرێتەوە.

عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، “پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی بۆ ساڵی 2024-2028 پێشبینی دابەزینی داهاتی نەوت لە 89.2% لە ساڵی 2024 بۆ 87.4% لە ساڵی 2028 دەکات، لەکاتێکدا داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028، 79.1 تریلیۆن دینار دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو 79.1 تریلیۆن دینارە، 21 تریلیۆن باجی راستەوخۆیە و 16.8 تریلیۆن دیناریش، باجی ناڕاستەوخۆیە”.

دەشڵێت، داهاتی بەرهەمی ناوخۆیی کە لە ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 214 ترلیۆن دینار بوو، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2028ـدا بگاتە 264 تریلیۆن دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share