لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێكرد

لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی عێراق دەستیپێكرد.

بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە كە دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق و بۆ ئەو مەبەستە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بانكەكان پارەداردەكرێن بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی عێراق.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی هەشت دابەشنەكراوە و چاوەڕوانی گەیشتنی 243 ملیار دینارەكەی عێراق دەكرێت كە كورتهێنانەكە پڕبكرێتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولەوە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست بە کشانەوە بکەن

بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە دوێنێ دووشەممەوە گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن دەستیانپێکردووەتەوە و…
Total
0
Share