بەم پێنج ڕێگا ئاسانە لە ماڵەوە پارە پەیدابكە

بەبێ ئەوەی پێویست بە چوونەسەركار و بەركەوتنەكانی دەرەوە بكات، بە پێنج ڕێگای ئاسان دەتوانیت لە ماڵەوە پارە پەیدابكەیت، چونكە ئێستا بەهۆی ئینتەرنێت و پێگە و سەكۆ فراوانەكانییەوە، دەتوانیت لە ژوورەكەی خۆتەوە مامەڵە لەگەڵ جیهاندا بكەیت.
شارەزایان ئەم پێنج ڕێگایەیان وەك ئاسانترین ڕێگاكانی بەدەستهێنانی پارە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستنیشانكردووە:-
قازانجكردن لە پۆستكردن و بڵاوكردنەوەی نووسین لەسەر ئینتەرنێت
تۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنیت و زۆرجار بە پۆست یاخود كۆمێنت بەشداریی چالاكییەكان دەكەیت، خۆ ئەگەر ئەمە بگۆڕیت بۆ كار و وەبەرهێنانی تیادا بكەیت، ئەوا دەتوانیت لەو ڕێگەیەوە پارە بەدەستبخەیت، بۆ نموونە كاركردن بۆ ئەو دامەزراوانەی پێویستییان بە بەڕێوەبەری پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی یاخود پێگەی ئینتەرنێت هەیە.
بەدەستهێنانی پارە بە فرۆشتنی ئۆنڵاین
تۆ دەتوانیت كاڵا و شمەكی بچووك و مایەكەم بكڕیت و لە ماڵەكەی خۆتەوە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كڕیار پەیدابكەیت و بەوەش ببیت بە خاوەنی كاری خۆت.
گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین
ئەمەیان لە كوردستان-یش بە ڕێژەیەكی نزم بەردەستە، بەڵام ئەگەر زمانی دیكە و بە تایبەتی ئینگلیزی دەزانیت، ئەوا لە ڕێگەی بەتاڵكردنەوەی تۆمارە دەنگییەكان و گۆڕینیان بۆ نووسین، دەتوانیت پارە پەیدابكەیت، بۆ نموونە گۆڕینی دەنگی كەسەكان لە كۆڕ و وانە و چالاكییە زانستی، ڕووناكبیری یاخود ئابورییەكاندا بۆ نووسین كە دواتر كەسەكە خۆی یاخود دەزگایەك نووسراوەكان بە شێوەی پەرتووك چاپدەكەن.
پۆدكاست
ئێستا پۆدكاست بووەتە ڕێگەیەكی كاریگەری گەیاندنی پەیام و كۆكردنەوەی جەماوەر و گوێگر، ئەوەش بریتییە لە بڵاوكردنەوەی بابەتی دەنگی لەسەر ئینتەرنێت، بۆیە دەتوانیت بابەتگەلی جۆراوجۆر هەڵببژێریت و بە دەنگی خۆت تۆمار و بڵاویانبكەیتەوە.
قازانجكردن لە ڕێگەی فۆركس
مامەڵكردن لەگەڵ “Forex” كە كورتكراوەی هەردوو وشەی “Foreign Exchange”ـە، دەتكات بە خاوەنی پارە، چونكە لە كاتی ڕوودانی ئاڵوگۆڕ و بەرزی و نزمی لە نرخی دراوە بیانییەكان یاخود دراوە دیجیتاڵییەكاندا، تۆ دەتوانیت هەلەكە بقۆزیتەوە و ئاڵوگۆڕ بە دراوەوە بكەیت.
بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردە عێراقییه‌كان جەخت لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەکان دەکه‌نەوە

بابەتی دواتر

چاڤی بە توڕەییەوە كۆبونەوەی بەرشلۆنەی جێھێشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی عێراق تەرخان كراوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو پارەیەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەڵبژاردنی وڵاتەكە تەرخانی كردووە، ڕاستەوخۆ نەخراوەتە سەر هەژماری…
Total
0
Share