نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بە جێگیری ماوەتەوە

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی گۆڕانكارییەكی كەمی بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بە جێگیری مایەوە.

نرخی دۆلار پاش وتارەكەی دۆناڵد ترەمپ و پابەندبوونی عێراق بە رێككەوتنەكانی لەگەڵ ئەمریكا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراویشدا لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148 هەزار و 250 دیناری عێراق مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نرخی بەشێك لە دراوە جیهانییەكانی دیكە:

نرخی 100 یۆرۆ بەرانبەرە بە 157 هەزار دینار.

نرخی 100 پاوەنی بەڕیتانی بەرانبەرە بە 187 هەزار دینار.

نرخی 100 كرۆنی سویدی بەرانبەرە بە 115 هەزار دینار .

نرخی یەك ملیۆن تمەن بەرانبەرە بە 16 هەزار و 205 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بەردەوام سلێمانی سزادراوە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ توركیا باجی هەڵوێستەكانی یەكێتییە

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەردەوام سزا خراوەتە سەر…
Total
0
Share