پەرلەمانتارێك: هیچ گرفتێك لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوبووە و هیچ گرفتێك لەبەردەم ناردنی مووچە نەماوە.

راشیگەیاند، لە یاسای بودجەدا تەرخانكراوی دارایی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كراوە و دەبووایە هاوشێوەی وەزارەت و فەرمانگەكانی دیكەی عێراق دوای وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆراندا بنێردرایە و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق خۆی رەزامەندی بدایە، بەڵام ئامادەنییە واژوو لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكات و دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

وتیشی، ” داهاتی ناوخۆی هەرێم كە رادەست كراوە بەغداد بڕەكەی بەلاوە كەمە، بەڵام نابێت ئەوە ببێتە گرفت بۆ دواكەوتنی مووچە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەمانەوێت لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ده‌یەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر بكات، كە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا…
Total
0
Share