هەنگاوی پێویست بۆ سەوزكردن و پاراستنی شاخی گۆیژە دەگیرێتەبەر

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە سەوزكردن و پاراستنی شاخی گۆیژە لەمەترسی ئاگركەوتنەوە دەگیرێتەبەر.

لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا پلانێك خرایەڕوو كە تایبەتە بەپاراستنی دارستانەكانی گۆیژە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە و بەردەوامیدان بە سەوزكردنی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پلانەكە راسپاردەی پێویست و گرنگی لەخۆگرتووە تاوەكو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بیگرنەبەر بۆ پاراستنی دارستانەكان و كەمكردنەوەی زیانەكانی لەئەگەری كەوتنەوەی ئاگردا بۆ كەمترین ئاست.

بەگوێرەی پلانەكە بۆردی پەیوەندییەكان پێكدێت بەبەشداریی هەموو فەرمانگەكان بۆ بڕیاردان لەبارەی میكانیزمی پاراستنی بناری گۆیژە، سەرباری راهێنان و بەهێزكردن و بوونیادنانی توانای ئەو تیمانەی ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەر رووداوێكی ئاگركەوتنەوە بەمەبەستی پاراستنی شاخی گۆیژە.

ئەمە و هەوڵەكان بۆ سەوزكردن و خزمەتكردنی ئەو ڕووبەرانە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بەردەوامدەبێت كە لەساڵانی رابردوودا لەگۆیژە نەمامیان چاندووە بەتایبەت لەڕووی نوێكردنەوەی هێڵی ئاگربڕ و ئاودانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: 60 ملیار دینارمان ئامادەکردووە تا ڕادەستی بکەین بەڵام عێراق وەڵاممان ناداتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 60 ملیار دینارمان ئامادەکردووە تا ڕادەستی بکەین بەڵام عێراق وەڵاممان ناداتەوە…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە سەرۆكایەتیی هەرێمەوە.. رەفتاری سوپا بەرامبەر جووتیارانی كورد‌ مایەی قبووڵكردن نییە

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو رەفتارەی لەلایەن هەندێك لە ئەندامانی سوپای عێراقەوە دەرهەق بە جووتیارانی…
Total
0
Share