فارس عیسا: بۆ خەرجكردنی مووچە چاوەڕێی تەیف سامی دەكرێت

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج چاوەڕێی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت.

وتیشی،”تیمێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغداد بوون و لەگەڵ تیمی فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینی بوون و كارەكان تەواوبووە و چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات”.

سەبارەت بە هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم ، فارس عیسا دەشڵێت، “ئەركی حكومەتی عێراقە سەروەریی و ئاسایشی خاكی عێراق بپارێزێت و چونكە هێرشانە زیانیان هەبووە و ئەوەی گرنگە رێككەوتن لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share