كابینەكەی بایدن لە یەكەم ڕاگەیەندراویدا هەڕەشە لە دووژمنانی سعودیە دەكات

كابینەكەی بایدن لە یەكەم ڕاگەیەندراوی فەرمیدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە ڕایگەیاند، هاوكاریی سعودیە دەكات بۆ سزادانی هەر لایەنێك كە هێرش دەكاتە سەر خاكەكەی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا دوایین هێرش سەركۆنە دەكات كە پایتەختی سعودیەی كردبووە ئامانج”.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “لە ئێستادا زانیاری كۆدەكەینەوە، بەڵام وا دەردەكەوێت كە لەو هێرشەدا هەوڵدراوە هاوڵاتییانی سڤیل بە ئامانج بگیرێن”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەم جۆرە هێرشانە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەكانن و هەوڵێكن بۆ تێكدانی ئاشتی”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كاردەكەین بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەكانی ئەو ناوچەیە كەمبكەینەوە و كۆتایی بە شەڕی یەمەن بهێنین، هاوكاری سعودیەی هاوبەشمان دەبین لە بەرگریكردن لە خاكەكەی و پاراستنی وڵاتەكەی، هەروەها سزادانی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئارامی ئەو وڵاتە تێكبدەین”.

بابەتی پێشتر

بڕیاری كەرەنتین گڕی لە شەقامی هۆڵەندا بەرداوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا: ئەمریكا دەست لە كاروبارمان وەردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share