بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بە شانازییەكی زۆرەوە بەشداربووم لە رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی كە لە رێوڕەسمەكەدا لە بری برای خۆشەویست و شۆڕشگێڕم مەزڵوم عەبدی خەڵاتی زێڕینی بلەم وەرگرت كە ئەمساڵ یەكێك بوو لەو كەسایەتییانەی ئەم شانازییەی بێبەخشرا.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، ئەم رێوڕەسمە كە لە ساڵیادی ژیانئاوایی مامۆستای كوردایەتی و رۆشنفیكری گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رێكدەخرێت، دەرفەتێكی گەورە و مێژووییە تاوەكو هەموو ئەو كەسایەتییانەی خزمەتی گەلی كوردیان لە بواری سیاسی، كەلتووری و فەرهەنگی كردووە، ئاوەڕیان لێبدرێتەوە و بە شكۆوە خەڵاتی بلەیان پێشكەشبكرێت، ئەمە هێمای ئەوەیە كە ئێمە دۆستەكانمان و هەموو ئەوانە لەیادناكەین كە لە هەموو قۆناغەكاندا لەگەڵمان مانەوە و بەرگرییان لە شوناس و مانەوەمان كردووە و بەشێكن لە سەروەرییەكانی كوردستانەكەمان.

سەرۆكی یەكێَتی دەشڵێت، “دەستخۆشی و پێزانینی بێپایان بۆ رێكخراوی ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن دەردەبڕم بۆ رێكخستنی ئەم رێوڕەسمە شایستەیە بە خەبات و مێژووی ژیانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد كە سەركەوتووانە ژمارەیەك كەسایەتییان دەستنیشانكرد تاوەكو خەڵاتی بلەیان پێببەخشرێت كە هەریەكەیان رەمزێكی دیار و نموونەیەكی پڕشانازین بۆ گەلەكەمان”.

لە كۆتایی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، ئەمڕۆ خەڵاتی زێڕینی بلە بەجیا بەخشرا بە هەڤاڵی شەهیدمان عەڤدۆ ئەحمەد عەبدی، شەڕڤان كۆبانێ كە لەپێناو سەربەرزی گەلەكەمان ژیانی خۆی بەخشی، هەروەها كەسایەتی ئایینی و مەرجەعی باڵای شیعەكان و دۆستی كورد سەید موحسین حەكیم كە بە فەتوایەك خوێنڕشتنی كوردی حەرامكرد، ناو و یادەوەریی هەردووكیان بە رێزەوە بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: هەژماری من پڕۆژەیەكی بازرگانییە و ئاشبەتاڵی گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێمە

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی رایدەگەیەنێت، هەژماری من پڕۆژەیەكی بازرگانییە و ئاشبەتاڵی گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێمە و دادگای فیدراڵیی عێراق…
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە مووچەکەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دینارە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی مووچەکانیان زیاتر لە یەک ملیۆن دینارە، بەشەخۆراکی…
Total
0
Share