بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 31 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 318 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 287 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 795 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 728 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 695 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 595 هەزار دینار