ئەمڕۆ خەڵاتی زێڕینی بلە دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ خەڵاتی زێڕینی بلە بە چەند کەسایەتییەکی نموونەیی ببەخشرێت.

رێورەسمەکە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ساڵانە خەڵاتی زێڕینی بلە دەدرێتە کەسانی نمونەیی لە چەند بوارێکدا.

ساڵانی پێشووو خەڵاتی بلە بەخشرا بە: دایکی نمونەیی، نووسەری نمونەیی، پارێزەری زمان، دادوەری نمونەی، توێژەری نمونەیی، چالاکوانی نمونەیی، نووسەر و ئەکادیمیستی نمونەیی، دۆستی نمونەیی کورد، رۆژنامەنووس و نووسەری نمونەیی.
دۆستی کورد.

ساڵی 2001 رێكخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، كە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات.

رۆژی 8ی نیسانی 2000، ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ‌ سلێمانی و لەوێ بەخاکسپێردرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share