ئەمڕۆ بە بەشداریی چەندین سەرکردەی وڵاتانی جیهان مەراسیمی ماڵئاوایی لە پاپا فرانسیس بەڕێوەدەچێت.
لە مەراسیمەکەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندین سەرکردەی دیکەی جیهان بەشداردەبن.
پاپای ڤاتیکان، ناوی پاپا فرانسیس، خۆرخێ ماريۆ بێرگۆلیۆیە و لە ئەرجەنتین لەدایکبووە، لە 13ی ئازاری 2013، پۆستەکەی لە ڤاتیکان وەرگرتووە.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رۆژی 21ی نیسانی 2025 لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.