سبەی بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “لە ئێستادا ئاسمانی ناوچەكە بەرەو هەوری تەنك و لاوازدەچێت و سبەی كۆتا كاریگەریی شەپۆلەكە دەبێت و ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بەفربارین هەیە”.

دەشڵێت، “بۆ سبەی دووشەمە لە نێوان كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ پاشنیوەڕۆ بە هەبوونی هەوری پێویست پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری پارێزگاكانی كەركوك، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە و رەنگە بەشێكی دهۆكیش بگرێتەوە لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بڕی بەفرەكەش زۆرنییە”.

باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا ئەو بارستە هەوا ساردەی كە پێشبینیكرابوو بگاتە شارەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووە و پلەكانی گەرما نزمبوونەوەی بەخۆوە و بینیوە و ئەمشەو و سبەی چەقی هێزی ئەو هەوا ساردە هەیە و پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكان شەختە دروستدەبێت و شەقامەكان دەیبەستێت بۆیە زۆر ئاگاداربن و دەتوانن بڵێم ئەمشەو و سبەی ساردترین شەو و رۆژی ساڵ دەبێت و چەقی سەرما توندەكە دەبێت وە باشی لەگەڵە هەندێكجار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share