سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەرسێ وەزارەتی داد، دارایی و ئابوری و پلاندانانی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و دەستەبەرکردنی پشکی هەرێم لە قەرز و بەخشینە فیدراڵییەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەت، هەنگاوەکە پاڵپشتە بە ماددەی 106ـی دەستوور کە دەبێت هەرێمی کوردستان بەشی شایستەی خۆی لە هەر قەرز و هاوکارییەکی نێودەوڵەتی پێبدرێت کە حکومەتی فیدراڵی وەریدەگرێت.
دەشڵێت، هەرێمی کوردستان بەشداربووە لە دانەوەی قەرزە نێودەوڵەتییەکان و سوودەکانیان، بۆیە پێویستە لە کاتی دابەشکردنی قەرز و بەخشینەکاندا، مافە دەستوورییەکانی هەرێم وەک خۆی جێبەجێبکرێن.