قوباد تاڵەبانی: ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حزبی کادرانە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، کادران بە کردار بەشداری دەکەن لە دانانی سیاسەت و ستراتیژیی یەکێتیدا.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا نووسیویەتی، “ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حیزبی کادرانە، چونکە بە کردار کادران بەشداری چالاکانەیان هەیە لە دانانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیدا”.

دەشڵێت، “هەر کاتێک یەکێتی پشتی بە کادرەکانی بەستبێت بەرەو لوتکە هەڵکشاوە، دڵنیاین لەم قۆناغە نوێیەشدا یەکێتی پشبەستوو بە کادرە ژیر و پێگەیشتووەکانی ساڵ لە دوای ساڵ و کۆنگرە لە دوای کۆنگرە و هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن و دیدار لە دوای دیدار تۆکمەتر و بەهێزتر و گەورەتر دەبێت”.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، “بەڵێ، ئەو گوڕوتین و ئیرادە و متمانە بەخۆبوونە بەهێزەی ئەمڕۆ لە دووەمین دیداری یەکێتی بینرا، مزگێنیدەری سەرکەوتنێکی گەورەترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم: تائێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێتن ئامانجی سەرەكیی پڕۆژەی رووناكی بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان. ئومێد…
Total
0
Share