بە ڤیدیۆ.. لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا

درەنگانی ئەمشەو لە گەڕەكی هەولێری نوێ شەڕەتەقە لەنێوان دوو كەسدا روویدا.

هاوڵاتییەك كە لە شوێنی رووداوەكە بووە و نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەڕەكە سەرەتا بە مشتومڕی نێوان دوو كەس دەستیپێكرد.

وتیشی، شەڕەكە لە فلكەیەكی سووڕانەوەی ئۆتۆمبێلدا روویداوە، دوو شۆفێر هیچیان رێگەی بەوی دیكەیان نەداوە بسووڕێتەوە، بەو هۆیەوە شەڕەدەست لەنێوانیاندا روویداوە و دواتر بەكارهێنانی چەكی تێكەوتووە و هەردووكیان تەقەیان لە یەكدی كردووە.

ئاشكراشیكرد، یەكێك لەو دوو شۆفێرە برینداربووە كە برینەكەی بەهۆی بۆكسەوە بووە و وتی، “تەقەكان هەوایی بوون و تەقەیەكی زۆریان بە ئاسماندا كرد”.

بەپێی زانیارییەكانی ئێستا، هەردوو تەقەكەرەكە دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی  بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دەتوانن بێبەرامبەر خۆتان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە، کە داوا لە هاوڵاتییان بکەن، بەزووترین کات خۆیان لە فۆڕمی…
Total
0
Share