سوارێز گرێبەستی سێ یانەی لەبەردەمدایە

ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێز دوایین ساتەکانی لە شاری مەدرید بەڕێ دەکات و تاوەکو ئێستا سێ یانە گرێبەستیان پێشکەش کردووە.

سوارێز دوایین یاریی بە درێسی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە ئەنجامدا، بەو پێیەی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەفەرمی جیابوونەوەی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (Fichajes)، یانەکانی ئەستۆن ڤێلا، ئیشبیلیە، ئینتەر میلان گرێبەستیان خستووەتە بەردەمی هێرشبەرەکە و کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یەکێک لەو سێ یانەیە سەرکەوتوو نەبوون لە واژۆکردنی گرێبەستەکەی.

سوارێزی تەمەن 35 ساڵ دووپاتی کردووەتەوە، لە کیشوەری ئەوروپا بە لایەنی کەمەوە تاوەکو وەرزێک بۆ دووانی دیکە بەردەوام دەبێت، چەندین ئۆفەری یانەکانی ئەمریکا و ئاسیاشی ڕەت کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەستێرەیەکی سەردەمی زێڕینی بەرشەلۆنە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

ماڵپەرە وەرزشییەکان بڵاویانکردەوە، ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری وازهێنانی یەکجاری…
Total
0
Share