35 كەس بەهۆی گرژییەكانی یاریگای نەورۆزەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار

ئەمشەو 35 كەس بەهۆی گرژییەكانی یاریگای نەورۆزەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمشەو بەهۆی دروستبوونی گرژیی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ لە یاریگای نەورۆز گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 35 كەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار كە بەشێكیان برینداربوون و چارەسەریان بۆ كراوە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، دۆخی بریندارەكان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت و هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دۆخەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی سوریا: مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە

سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاند، ” مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە”. سەرۆکایەتیی سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share