دیلان غەفور: بە هەوڵی ئێمە راکان جبوری دەستگیرکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە هەوڵی ئێمە راکان جبوری دەستگیرکرا”.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی ئێمە لە رابردوودا و هەڵدانەوەی مەلەفەکانی و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی و ئاڕاستەکردنی چەندین نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدارو پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، ئەمڕۆ راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیرکرا”.

دەشڵێت، “پێشتریش هەر لەسەر سکاڵایەکی بەندە، راکان جبوری لەساڵی 2019دا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share