وەفدێکی دەم پارتی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە هەولێرە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، وەفدەکە لە مەراڵ دانش، سالیحە ئایدەنیز، سەرحەد ئەرەنی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و چەند ئەندامێکی دیکەی پارتەکە پێکهاتووە.
بڕیارە وەفدەکە لەگەڵ بەشێکی لایەنە سیاسییەکان و رۆشنبیرانی هەولێر پەیوەست بە تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان کۆببێتەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، وەفدی دەم پارتی لە هەولێر لەگەڵ 8 لایەنی سیاسی جگە لە یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە، بەوپێیەی پێشتر ئەو وەفدە لەگەڵ ئەو دوو لایەنەدا کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.