بارانبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە پێشهاتێكی نوێ و رووداوێكی دەگمەندا لە مانگی تەمموز كەحاڵەتێكی زۆرنامۆیە بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا، بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەكانی دەزگای كەشناسی كەنەدی ( GEM ) لەئەنجامی گاریگەری و هاتنی نزمەپەستانێك بۆ تەواوی ناوچەكانی وڵاتی ئێران و توركیا و هەڵگەڕانەوەی هەور بەهۆی باوە لەناوەراستی مانگ بەدواوە ڕۆژانی ( 16 و 17 )ی مانگ شەپۆلێكی بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

راشیگەیاند، شەپۆلی بارانبارینەكە بەشێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و زاخۆ و سۆران و راپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێك لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی گەرمیان دەگرێتەوە.

وتیشی، “شەپۆلەكە لەئێستادا لەژێرچاودێریدایە گۆڕانكاری تێدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share