کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور؛ پلەی گەرمییش بە 2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
ئاماژە بەوەشدەکات، سبەی پلەی گەرمی بە 1-2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی