لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئوتۆمبێلێک لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی دەستپێکرد، سەرەنجام و پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە ئوتۆمبێلەکە دۆزرایەوە و دەستیبەسەرداگیرا.

ئاشکراشیکرد، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، ئوتۆمبێلەکە رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت ئەو زیادكردنە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی…
Total
0
Share