(ڤیدیۆ) لە هەفتەی چواری پریمەرلیگدا ئارسیناڵ گەڕایەوە چوارینەی لوتکە

ئەمشەو، یەک شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ لە ئیماراتس میوانداری شیفێڵد یونایتدی کرد.

تایمی یەکەم هەردوو یانە هاوسەنگییان پێوەدیاربوو، توانیان مەترسی بۆسەر یەکدی دروستبکەن، بەڵام هیچ یەکێک لە هێرشبەران سەرکەوتو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ.

لە تایمی دووەمدا مایکڵ ئارتێتا بە گۆڕانکارییە تاکتیکییەکان کۆدی تۆمارکردنی گۆڵی شکاند و بەهێزتر لە تایمی یەکەم گەڕایەوە.

لە خولەکی 61 بوکایۆ ساکا گۆڵێ یەکەمی ئارسیناڵی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 64 نیکۆلاس پیپی ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵی بیوەڵام فراوانکرد.

https://streamable.com/b6ric4

لە کۆتا ساتەکاندا ئەستێرەکانی شیفێڵد هەوڵیاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، لە خولەکی 84 گۆڵێکیان بە پێیەکانی دەیڤید ماکگۆڵدریک تۆمارکرد، بەڵام کات ڕێگەی پێنەدان گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکە تۆماربکەن و یارییەکە لە بەرژەوەندی گانەرز بە ئەنجامی (1-2) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە چوار ڕوبەڕوبوونەوەی وەرز، گەڕایەوە بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ، هەرچی یانەی شیفێڵد یونایتدە بەبێ خاڵ لە پلەی 19ی خولی شێرەکان خۆیگرتەوە.

بابەتی پێشتر

چی بەسەرهاتووە؟ یەک وەرزی هازارد لە ڕیاڵ مەدرید یەکسانە بە حەوت ساڵی چێڵسی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بە بردنەوەی لە لیڤانتی، ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share