جێرارد: لە ژیانی وەرزشیمدا تەنها لە یەک بڕیارم پەشیمانم

جێرارد لە یانەی ڕەینجەرز سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە ئێستادا بیر لە گەڕانەوە بۆ لیڤەرپوڵ ناکاتەوە

ستیڤن جێرارد، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ پەشیمانە، کە زیاتر لە یانە سوورەکەی بەردەوام نەبووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا “جەنەڕاڵی لیڤەر” بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاگەیاندووە، ” کاتێک لە ڕابردوو دەڕوانم، بیر لەوە دەکەمەوە بۆچی وەرزێکی دیکە لە یانەی لیڤەرپوڵ بەردەوام نەبووم، بەداخم کە نەمتوانی بە سەرپەرشتی یۆرگن کلۆپ ماوەیەکی زیاتر یاریبکەم، سەرەڕای ئەوە لە سکۆتلەندا بەباشترین شێوە خۆمم گرتەوە، لە لیڤەرپوڵیش یادەوەری ناوازەم هەیە هەرگیز لەبیریان ناکەم”.

لەبارەی گەڕانەوە و کارکردن وەک ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، دەڵێت، ” لە ئێستادا هەموو سەرنجم خستووەتەسەر یانەی ڕەینجەرز، بەردەوام لەبارەی لیڤەرەوە پرسیارم لێدەکرێت، من تووشی دڵەڕاوکێ نابم و ئەو بیرۆکەیەش تاوەکو ئێستا سەرنجی ڕانەکێشاوم، چونکە یانەکە خاوەنی ڕاهێنەرێکی نایابە، تاوی بردنەوە و سەرکەوتنیان سەندووە و هاندەران بەختەوەرن، ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو کردوویانە باوەڕپێنەکراوە و شانازییان پێوەدەکەم، دەمەوێت هەر لەو ئاستەدا بیانبینم”.

ستیڤن جێرارد لەگەڵ یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ

لە کۆتاییشدا دەڵێت، ” خەونم گەڕانەوە و کارکردنە وەک ڕاهێنەر لە خولی نایابی ئینگلیزی، بەڵام بەهیچ شێوەیەک پەلەم نییە”.

جێرارد لە ساڵی 2015 یانەی لیڤەرپوڵی ڕووەو خولی ئەمریکا بەجێهێشت، ساڵی 2017 لە یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی وازهێنانی ڕاگەیاند، ماوەی سێ وەرزە بووەتە ڕاهێنەری گلاسگۆ ڕەینجەرز و نزیکە دوای 20 ساڵ نازناوی خولی سکۆتلەندا بچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

ژیانی کۆڵبەری لە نێوان سنورەکاندا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی دادوەری عێراق: زیاتر لە چوار ملیار دینار لە سپیکردنەوەی پارەدا دەستیبەسەرداگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share