دزینی پارچە ئاسنەکانی تاوەرەکانی دێگەڵە زیانی بەو تۆڕە گەیاند

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد، بەهۆی دزینی پارچەکانی تاوەرەکانی کارەبا لە دێگەڵە، ئەو تۆڕە بەرگەی ڕەشەبای نەگرتووە و بەشێک لە تۆڕەکە کەوتووە.

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ” دزینی پارچە ئاسنەکانی تاوەرەکانی کارەبا دیاردەیەکی دزێوی دژی خزمەتگوزاریی گشتییە، هەندێک لە تاوەرەکانی کارەبا لە دێگەڵە، بە هۆی لێکردنەوەی پارچە ئاسنەکانییەوە، بەرگەی ڕەشەبایان نەگرتووە و کەوتوونەتە خوارەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” تیمەکانی کارەبای هەولێر سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و سکاڵا لەسەر ئەو کەسانەش تۆمار دەکرێت کە پارچە ئاسنەکانی تاوەرەکانی کارەبایان دزیوە”.

لەماوە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەوە سێیەمین حاڵەتی دزینی تاوەرەکانی کارەبایە لە هەرێم و ساڵی 2016ش هەندێک بەتۆمەتی دزینی پارچەکانی تاوەری کارەبا سزادران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی ناردنی هەناری هەڵەبجە بۆ ئەوروپا تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا هەیە

بەڕێوبەری کۆمپانیای هەناری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاتێک دەیانەوێت بەناوی کوردییەوە هەنار هەناردەی ئەوروپا بکەن، تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا…
Total
0
Share