بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجمانە كابینەی نوێ داواكاریی هاوڵاتییان جێبەجێبكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوو، گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر دۆسیەكانی تایبەت بە عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كرا و جەخت لە هەوڵەكان بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە كێشمەكێشمەكانی ناوچەكە كرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی جەختیان لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێویستە هەوڵ بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان بدرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كردەوە.

سەرۆك بافڵ هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانی روونكردەوە و وتی، “ئامانجمانە كابینەی نوێ داواكاریی هاونیشتمانییان جێبەجێبكات و ببێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان”.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزنرخاند و بە رێزەوە باسی لەو هەوڵانە كرد كە لە سەردەمی سەرۆك مام جەلالەوە تاوەكو ئێستا بەردەوامیان هەیە بۆ دروستكردنی یەكڕیزیی و هاوهەڵوێستی لە نێوان لایەنەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان لە موچەی كەسوكاری “شەهیدان و زیندانییانی سیاسی” دەكۆڵێتەوە

بڕیارە لیژنەی كاروباری شەهیدان-ی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەرێوبەرایەتییەكانی شەهیدان بكات “بۆ ئاگاداربوون لەچۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی”. ئەمڕۆ دووشەممە…
زیاتر ببینە

ئێستا دوایین زانیاری لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران ئاشكرادەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دەدات و جەختیشدەكاتەوە بەپێی بەدواداچوونەكانمان…
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانە لە هەڵبژاردنی تایبەت

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسێکی یەکێتییانەی هێزە ئەمنییەکان دەکەین بۆ متمانەبەخشین…
Total
0
Share