وەزارەتی نەوتی عێراق داوای رادەستكردنی نەوتی هەرێم دەكات

وەزارەتی نەوتی عێراق داوای رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی دەكات و دەشڵێت، “رێكارەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە تەواوبوون”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، رێكارەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانەوە تەواوبوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت بڕی نەوتی بەرهەمهێندراو رادەستی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بكرێت.

بەپێی هەمواری یاسای بودجە پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و رۆژانە بڕِی نەوتی بەرهەمهێندراو رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە سناپچات بە فێڵ 17 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە سناپچات بە فێڵ 17 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
Total
0
Share