بلومبێرگ: عێراق نرخی نەوت لە یاسای بودجەدا کەمدەکاتەوە

تۆڕی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە نرخی خەمڵێندراوی نەوت لە یاسای بودجەدا کەمبکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی بلومبێرگی ئابوریی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا لە زاری بەرپرسانی عێراقەوە بڵاویکردەوە،، حکومەت لە هەوڵدایە دووبارە نرخی نەوت لە یاسای بودجە دابڕێژێتەوە، بە ئامانجی ئەوەی توانای راستەقینەی حکومەت بۆ پاکتاوکردنی خەرجی کردارەکی و لە هەمووشیان گرنگتر مووچە لەسەر بنەمای نرخی نوێی نەوت بزانێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی نرخی نەوت فشارێکی زۆری لەسەر ئەو وڵاتانەی داهاتیان لەسەر نەوتە دروستکردووە بە تایبەت عێراق، بەهۆی ئەوەی پشتبەستنی تەواوی بە داهاتی نەوتە.

ئاشکراشیکرد، کەمکردنەوەی نرخی نەوت لە یاسای بودجە هاوکاردەبێت بۆ بەرچاوروونبوونەوەی حکومەت لەبەرامبەر تواناکانی بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی و کەمکردنەوەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی دابەشنەکردنی مووچە نەخراوەتە دەنگدانەوە

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران پرسی دابەشکردنی مووچە نەخراوەتە دەنگدانەوە تا وەزیرەکان…
Total
0
Share